Artwork

Contenuto fornito da Dr. J. Vernon McGee. Tutti i contenuti dei podcast, inclusi episodi, grafica e descrizioni dei podcast, vengono caricati e forniti direttamente da Dr. J. Vernon McGee o dal partner della piattaforma podcast. Se ritieni che qualcuno stia utilizzando la tua opera protetta da copyright senza la tua autorizzazione, puoi seguire la procedura descritta qui https://it.player.fm/legal.
Player FM - App Podcast
Vai offline con l'app Player FM !

زه‌بوره‌كان ٧٦: ١ - ٧٨: ٧٢

21:45
 
Condividi
 

Manage episode 438757721 series 3425855
Contenuto fornito da Dr. J. Vernon McGee. Tutti i contenuti dei podcast, inclusi episodi, grafica e descrizioni dei podcast, vengono caricati e forniti direttamente da Dr. J. Vernon McGee o dal partner della piattaforma podcast. Se ritieni che qualcuno stia utilizzando la tua opera protetta da copyright senza la tua autorizzazione, puoi seguire la procedura descritta qui https://it.player.fm/legal.

زه‌بوره‌كان ٧٦: ١ - ٧٨: ٧٢

  • 1لە یەهودا خودا ناسراوە،
  • لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!
  • 2کەپری لە شالیمە،
  • هەواری لە سییۆنە.
  • 3لەوێ تیرە گڕدارەکان و
  • قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.
  • 4تۆ ڕەوشەنی،
  • لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.
  • 5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،
  • دوایین خەوی خۆیان نوستن،
  • هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.
  • 6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،
  • ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!
  • 7تۆ خۆت بەسامیت!
  • لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟
  • 8لە ئاسمان حوکمت بیسترا،
  • زەوی ترسا و کپ بوو،
  • 9بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،
  • بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.
  • 10بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،
  • خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.
  • 11نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.
  • ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،
  • دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.
  • 12ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،
  • سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.

زه‌بوره‌كان ٧٧

  • 1دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم،
  • دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت.
  • 2لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم،
  • بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت.
  • گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە.
  • 3بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم،
  • ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.
  • 4پێڵووی چاوەکانمت گرت،
  • شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا.
  • 5بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە،
  • ساڵانی ڕابردوو.
  • 6شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە،
  • ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت:
  • 7«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟
  • چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟
  • 8ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟
  • ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟
  • 9ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟
  • یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»
  • 10ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە:
  • دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»
  • 11کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم،
  • بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە.
  • 12لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و
  • بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە.
  • 13ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە.
  • چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟
  • 14تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و
  • هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە.
  • 15بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە،
  • نەوەی یاقوب و یوسف.
  • 16ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی،
  • کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان،
  • بگرە قووڵاییەکان هەژان.
  • 17هەورەکان ئاویان ڕشت،
  • هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە،
  • هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە.
  • 18گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول،
  • بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە،
  • زەوی لەرزی و هەژا.
  • 19ڕێگات بە ناو دەریادایە،
  • ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە،
  • شوێن پێیەکانت نەزانران.
  • 20لەسەر دەستی موسا و هارون،
  • وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.

زه‌بوره‌كان ٧٨

  • 1ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،
  • گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.
  • 2بە نموونە دەمم دەکەمەوە،
  • مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم.
  • 3ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،
  • ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین.
  • 4ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،
  • بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،
  • ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،
  • هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.
  • 5لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند،
  • لەناو ئیسرائیل تەورات،
  • کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد
  • کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن،
  • 6بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،
  • ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،
  • ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن.
  • 7ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،
  • کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،
  • بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن،
  • 8بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،
  • نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق،
  • نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا،
  • ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو.
  • 9ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،
  • لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە.
  • 10پەیمانی خودایان شکاند،
  • بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە.
  • 11کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،
  • ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون.
  • 12لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،
  • لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن.
  • 13دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،
  • وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت.
  • 14بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،
  • بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر.
  • 15لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،
  • ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت.
  • 16جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،
  • وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە.
  • 17بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،
  • لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان.
  • 18لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە
  • بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو.
  • 19لە دژی خودا دوان و گوتیان:
  • «ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟
  • 20ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،
  • جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا!
  • بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و
  • گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟»
  • 21کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،
  • ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب،
  • هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل،
  • 22چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و
  • پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست.
  • 23جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،
  • دەرگای ئاسمانی کردەوە،
  • 24مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و
  • دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان.
  • 25مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،
  • ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون.
  • 26لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،
  • بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد.
  • 27وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،
  • وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار.
  • 28باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،
  • لە دەوروبەری چادرەکانیان.
  • 29خواردیان و زۆر تێر بوون،
  • ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان.
  • 30بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،
  • هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو،
  • 31تووڕەیی خودا لێیان هەستا،
  • هەرە بەهێزەکانی کوشتن و
  • باشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست.
  • 32لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،
  • بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد.
  • 33بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،
  • بە تۆقاندن ساڵانیان.
  • 34هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،
  • بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای.
  • 35بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،
  • خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە.
  • 36بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،
  • بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن.
  • 37دڵیان لەلای ناچەسپێت،
  • دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی.
  • 38ئەویش بەزەییداره و
  • لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت.
  • زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە،
  • هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت.
  • 39بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،
  • بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە.
  • 40چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،
  • لە بیابان دڵتەنگیان کرد.
  • 41جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،
  • خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد.
  • 42دەستی ئەویان لەبیرچوو،
  • ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە.
  • 43ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،
  • لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد.
  • 44ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،
  • بۆ ئەوەی نەخۆنەوە.
  • 45مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،
  • بۆقی نارد بۆگەنیان کردن.
  • 46بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،
  • بەری ماندووبوونیان بە کوللە.
  • 47بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و
  • بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن.
  • 48گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و
  • ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە.
  • 49گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،
  • بە فریشتەی لەناوبەر ناردی.
  • 50ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،
  • مردنی لێ نەگێڕانەوە،
  • ژیانیانی تووشی دەرد کرد.
  • 51لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،
  • یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام.
  • 52ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،
  • وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن.
  • 53بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،
  • بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین.
  • 54بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،
  • ئەو ناوچە شاخاوییەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا.
  • 55نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،
  • میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن،
  • هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد.
  • 56بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،
  • یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد.
  • 57هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،
  • وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک.
  • 58بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،
  • بە بتەکانیان ئیرەیی ئەویان جۆشاند.
  • 59خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،
  • بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە.
  • 60چادری پەرستنی شیلۆی بەجێهێشت،
  • ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو.
  • 61سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،
  • هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی.
  • 62گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،
  • لە میراتەکەی تووڕە بوو.
  • 63گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،
  • کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا.
  • 64کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،
  • بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا.
  • 65ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،
  • وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە.
  • 66لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،
  • کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی.
  • 67خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،
  • هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد،
  • 68بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،
  • کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت.
  • 69وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،
  • وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی.
  • 70داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد و
  • لەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا.
  • 71لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،
  • بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی،
  • ئیسرائیلی میراتگری خۆی.
  • 72داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،
  • بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن.

  continue reading

694 episodi

Artwork
iconCondividi
 
Manage episode 438757721 series 3425855
Contenuto fornito da Dr. J. Vernon McGee. Tutti i contenuti dei podcast, inclusi episodi, grafica e descrizioni dei podcast, vengono caricati e forniti direttamente da Dr. J. Vernon McGee o dal partner della piattaforma podcast. Se ritieni che qualcuno stia utilizzando la tua opera protetta da copyright senza la tua autorizzazione, puoi seguire la procedura descritta qui https://it.player.fm/legal.

زه‌بوره‌كان ٧٦: ١ - ٧٨: ٧٢

  • 1لە یەهودا خودا ناسراوە،
  • لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!
  • 2کەپری لە شالیمە،
  • هەواری لە سییۆنە.
  • 3لەوێ تیرە گڕدارەکان و
  • قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.
  • 4تۆ ڕەوشەنی،
  • لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.
  • 5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،
  • دوایین خەوی خۆیان نوستن،
  • هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.
  • 6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،
  • ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!
  • 7تۆ خۆت بەسامیت!
  • لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟
  • 8لە ئاسمان حوکمت بیسترا،
  • زەوی ترسا و کپ بوو،
  • 9بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،
  • بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.
  • 10بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،
  • خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.
  • 11نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.
  • ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،
  • دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.
  • 12ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،
  • سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.

زه‌بوره‌كان ٧٧

  • 1دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم،
  • دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت.
  • 2لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم،
  • بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت.
  • گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە.
  • 3بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم،
  • ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.
  • 4پێڵووی چاوەکانمت گرت،
  • شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا.
  • 5بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە،
  • ساڵانی ڕابردوو.
  • 6شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە،
  • ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت:
  • 7«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟
  • چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟
  • 8ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟
  • ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟
  • 9ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟
  • یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»
  • 10ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە:
  • دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»
  • 11کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم،
  • بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە.
  • 12لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و
  • بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە.
  • 13ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە.
  • چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟
  • 14تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و
  • هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە.
  • 15بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە،
  • نەوەی یاقوب و یوسف.
  • 16ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی،
  • کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان،
  • بگرە قووڵاییەکان هەژان.
  • 17هەورەکان ئاویان ڕشت،
  • هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە،
  • هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە.
  • 18گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول،
  • بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە،
  • زەوی لەرزی و هەژا.
  • 19ڕێگات بە ناو دەریادایە،
  • ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە،
  • شوێن پێیەکانت نەزانران.
  • 20لەسەر دەستی موسا و هارون،
  • وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.

زه‌بوره‌كان ٧٨

  • 1ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،
  • گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.
  • 2بە نموونە دەمم دەکەمەوە،
  • مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم.
  • 3ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،
  • ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین.
  • 4ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،
  • بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،
  • ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،
  • هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.
  • 5لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند،
  • لەناو ئیسرائیل تەورات،
  • کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد
  • کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن،
  • 6بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،
  • ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،
  • ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن.
  • 7ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،
  • کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،
  • بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن،
  • 8بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،
  • نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق،
  • نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا،
  • ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو.
  • 9ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،
  • لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە.
  • 10پەیمانی خودایان شکاند،
  • بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە.
  • 11کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،
  • ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون.
  • 12لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،
  • لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن.
  • 13دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،
  • وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت.
  • 14بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،
  • بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر.
  • 15لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،
  • ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت.
  • 16جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،
  • وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە.
  • 17بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،
  • لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان.
  • 18لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە
  • بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو.
  • 19لە دژی خودا دوان و گوتیان:
  • «ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟
  • 20ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،
  • جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا!
  • بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و
  • گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟»
  • 21کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،
  • ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب،
  • هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل،
  • 22چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و
  • پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست.
  • 23جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،
  • دەرگای ئاسمانی کردەوە،
  • 24مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و
  • دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان.
  • 25مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،
  • ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون.
  • 26لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،
  • بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد.
  • 27وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،
  • وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار.
  • 28باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،
  • لە دەوروبەری چادرەکانیان.
  • 29خواردیان و زۆر تێر بوون،
  • ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان.
  • 30بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،
  • هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو،
  • 31تووڕەیی خودا لێیان هەستا،
  • هەرە بەهێزەکانی کوشتن و
  • باشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست.
  • 32لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،
  • بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد.
  • 33بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،
  • بە تۆقاندن ساڵانیان.
  • 34هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،
  • بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای.
  • 35بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،
  • خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە.
  • 36بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،
  • بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن.
  • 37دڵیان لەلای ناچەسپێت،
  • دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی.
  • 38ئەویش بەزەییداره و
  • لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت.
  • زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە،
  • هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت.
  • 39بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،
  • بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە.
  • 40چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،
  • لە بیابان دڵتەنگیان کرد.
  • 41جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،
  • خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد.
  • 42دەستی ئەویان لەبیرچوو،
  • ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە.
  • 43ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،
  • لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد.
  • 44ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،
  • بۆ ئەوەی نەخۆنەوە.
  • 45مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،
  • بۆقی نارد بۆگەنیان کردن.
  • 46بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،
  • بەری ماندووبوونیان بە کوللە.
  • 47بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و
  • بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن.
  • 48گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و
  • ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە.
  • 49گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،
  • بە فریشتەی لەناوبەر ناردی.
  • 50ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،
  • مردنی لێ نەگێڕانەوە،
  • ژیانیانی تووشی دەرد کرد.
  • 51لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،
  • یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام.
  • 52ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،
  • وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن.
  • 53بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،
  • بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین.
  • 54بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،
  • ئەو ناوچە شاخاوییەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا.
  • 55نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،
  • میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن،
  • هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد.
  • 56بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،
  • یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد.
  • 57هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،
  • وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک.
  • 58بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،
  • بە بتەکانیان ئیرەیی ئەویان جۆشاند.
  • 59خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،
  • بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە.
  • 60چادری پەرستنی شیلۆی بەجێهێشت،
  • ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو.
  • 61سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،
  • هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی.
  • 62گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،
  • لە میراتەکەی تووڕە بوو.
  • 63گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،
  • کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا.
  • 64کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،
  • بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا.
  • 65ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،
  • وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە.
  • 66لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،
  • کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی.
  • 67خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،
  • هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد،
  • 68بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،
  • کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت.
  • 69وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،
  • وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی.
  • 70داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد و
  • لەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا.
  • 71لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،
  • بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی،
  • ئیسرائیلی میراتگری خۆی.
  • 72داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،
  • بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن.

  continue reading

694 episodi

Semua episod

×
 
Loading …

Benvenuto su Player FM!

Player FM ricerca sul web podcast di alta qualità che tu possa goderti adesso. È la migliore app di podcast e funziona su Android, iPhone e web. Registrati per sincronizzare le iscrizioni su tutti i tuoi dispositivi.

 

Guida rapida