زهبورهكان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠
Manage episode 438630726 series 3425855
Contenuto fornito da Dr. J. Vernon McGee. Tutti i contenuti dei podcast, inclusi episodi, grafica e descrizioni dei podcast, vengono caricati e forniti direttamente da Dr. J. Vernon McGee o dal partner della piattaforma podcast. Se ritieni che qualcuno stia utilizzando la tua opera protetta da copyright senza la tua autorizzazione, puoi seguire la procedura descritta qui https://it.player.fm/legal.
زهبورهكان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠
- 1بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل،
- بۆ دڵپاکەکان.
- 2بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و
- زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت،
- 3چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد،
- کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی.
- 4ترسیان لە مردن نییە،
- جەستەیان تەندروست و قەڵەوە.
- 5لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن،
- وەک خەڵکی تێناکەون.
- 6بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و
- بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە.
- 7خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت،
- لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە.
- 8گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن،
- بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن.
- 9ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە،
- زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن.
- 10بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان و
- باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن.
- 11دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟
- ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟»
- 12ئەوەتا ئەمانە بەدکارن،
- هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە.
- 13بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە،
- دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە.
- 14بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو،
- هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم.
- 15ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد،
- ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم.
- 16کاتێک ویستم لەمە تێبگەم،
- بە ئەرکێکی سەختم بینی،
- 17هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا،
- ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم.
- 18بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون،
- تووشی وێرانیت کردوون.
- 19چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون،
- لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون!
- 20ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە،
- لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت.
- 21کاتێک دڵم تەنگ بوو،
- وەک شمشێر هەناومی بڕی،
- 22گێل و نەزان بووم،
- لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات.
- 23لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم،
- دەستی ڕاستی منت گرت.
- 24بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت،
- پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت.
- 25بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟
- ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.
- 26جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت،
- بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.
- 27ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن،
- ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە.
- 28بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە،
- یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام،
- هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.
زهبورهكان ٧٤
- 1ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟
- بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟
- 2کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە،
- هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە،
- ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت.
- 3هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی،
- هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد.
- 4ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان،
- ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند.
- 5لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە،
- لەسەر داری دارستانەکان.
- 6بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند،
- هەموو نەخشێنراوەکان.
- 7ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا،
- ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد.
- 8لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!»
- هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند.
- 9پەرجووەکانمان نابینین و
- هیچ پێغەمبەرێک نەماوە،
- کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە.
- 10ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟
- ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێزیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟
- 11بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟
- دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە!
- 12بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی،
- دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی.
- 13تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد،
- سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە.
- 14تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد،
- کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان.
- 15تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە،
- تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد.
- 16ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە،
- تۆ ڕووناکی و خۆرت دامەزراند.
- 17هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون،
- تۆ هاوین و زستانت داهێناوە.
- 18ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد،
- گەلێکی گێل بێزیان لە ناوی تۆ کردەوە.
- 19گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان،
- هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە.
- 20پەیمانی خۆت لەبیر بێت،
- چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی.
- 21ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە.
- با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن.
- 22ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە!
- لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد.
- 23قسەی دژەکانت لەبیر مەکە،
- ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.
زهبورهكان ٧٥
- 1ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،
- ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،
- خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن.
- 2تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،
- بە ڕاستی دادوەری دەکەم.
- 3کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،
- منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.
- 4بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“
- بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن.
- 5هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،
- بە کەللەڕەقی مەدوێن.“»
- 6نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،
- نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە،
- 7بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،
- ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە.
- 8جام بەدەستی یەزدانەوەیە،
- پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،
- لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی
- لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن.
- 9بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،
- گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت:
- 10«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،
- هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»
646 episodi